نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكەی سبەی پەرلەمان و تێپەڕاندنی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە

د. بڕیار رەشید
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سبەی یەك شەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و چوار تەوەر لە خۆدەگرێت، تەوەری یەكەم كە زۆر گرنگە و پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوە هەیە ئەگەری زۆرە بەبێ كێشە دەنگی لەسەر بدرێت و تێپەڕێندرێت.
د.بریار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی پێشووتری پەرلەمان نەتواندرا دەنگبدرێت لەسەر هەمواری پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام دوای كۆبوونەوەی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر بدرێت و بەبێ گرفت تێپەڕێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو هەمواری بۆ پەرلەمان هاتووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندكراوە بڕگەیەكی پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوە هەیە لە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و دیاریكردنی بڕی 16 دۆلار بۆ كرێی دەرهێنان و تێچووی نەوت، لەكاتێكدا پێشتر چەند جارێك ئەم پرسە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەهۆی ناكۆكی فراكسیۆنەكان دواخراوە بەڵام ئێستا تاڕادەیەكی زۆر ئەو ناكۆكییانە چارەسەركراون.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی سەرۆك فراكسیۆنەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوە یەكلایی كراوەتەوە كە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانكاری لە بڕگەكانی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەومەبەستەش زۆرینەی فراكسیۆنەكان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دەنگدا لەسەر ئەو هەموارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









