خزمەتەكانی یەكێتی بۆ خەڵكی كەركوك بەردەوامە، پرۆژەیەك سێ‌ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت

0
291

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات لەچوارچێوەی هەوڵەكانی ئیدارەی نوێی كەركوك بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و ڕەخساندنی هەلیكار بۆ هاووڵاتیانی سنورەكە، دوای كۆبوونەوەی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، پارێزگاری كەركوك گرێبەستی دروستكردنی پاڵاوگەیەكی واژۆكردووە كە دەتوانێت سێ‌ هەزار هەلیكار بڕەخسێنێت.

د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی كە ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی و هەروەها ئیدارەی نوێی شاری كەركوك گرتوومانەتەبەر بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و نەهێشتنی بیكاری و ڕەخساندنی هەلیكار، بە باشمان زانی كە پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بهێندرێتە ئەم سنوورە و خەڵكی سودی لێوەربگرن، بۆیە لە كۆبونەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پارێزگار واژۆی لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی وەبەرهێنەر كرد بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەیەكی نەوت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پاڵاوگەیە لە توانایدا هەیە 70 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەم بهێنێت و هاوكات زیاد لە سێ‌ هەزار هەلیكاریش بۆهاووڵاتیانی ئەم سنوورە دەڕەخسێنێت و لەسەر رووبەری 900 دۆنم زەوی لە خوارووی كەركووك دروست دەكرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، بەدروستكردنی ئەو پاڵاوگەیە دەبێتە یەكەم پاڵاوگەی لەو جۆرە لە سنورەكەدا، هەرچەندە پێشتر بڕیاری دروستكردنی پاڵاوگە درابوو بەڵام بەبێ‌ هۆ دروستكردنی لە كەركوك ڕاگیرابوو، بۆیە ئەوەی ئێستا بڕیارە ئەو پاڵاوگەیە دروستبكات وەبەرهێنەرێكی كوردە وكارەكانی دروستكردنی پاڵاوگەكەش لە رۆژانی ئایندەدا دەستپێدەكەن و بە نزیكەی دوو ساڵ تەواو دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this