
ئەحمەد شەرع
SNN
ئەبو محەمەد جۆلانی ناسراو بە “ئەحمەد شەرع”، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی شوبات، بە سەردانێک بچێتە وڵاتی سعودیە، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمیی شەرع دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.
بە گوێرەی زانیاریی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا، جۆلانی لەم سەردانەیدا هەوڵی بە دەستهێنانی پشتیوانیی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەدات، بە تایبەت دوای سەردانەکەی فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ دیمەشق لە 24ی مانگی ڕابردوو، کە بەڵێنی داوە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەورووپا گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی سزا و گەمارۆکانی سەر سووریا هەڵبگرن تاکوو بتوانن ژێرخانی ئابووریی سووریا بنیاد بنێنەوە.
ئەحمەد شەرع، دوای وەرگرتنی بەرپرسارێتیی سەرۆکایەتیی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا، ئێوارەی پێنجشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025،لە یەکەم گوتاریدا ڕایگەیاند، لەگەڵ پسپۆرانی یاسایی گفتوگۆ بۆ حکوومەتێکی بنکە فراوان دەکات کە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا تێیدا بەشدار بن و وڵاتەکەیان بنیاد دەنێنەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









