پەرلەمان هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندكرد و هەناردەكردنەوەی نەوت دەسپێدەكاتەوە

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە ئامادەبوونی 176 پەرلەمانتار كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێكرد و دەنگدرا لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای بودجە كە تایبەت بە دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو هەموارەی ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەردرا، بە پێی یاساكە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە گوێرەی هەموارەكە، نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك 16 دۆلار دیاریكراوە کە بۆ ماوەی 60 رۆژ كاری پێدەكرێت، پاشان لایەنی راوێژكاری تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێك نەوت لە هەر كێگەیەك بە جیا دیاری دەكات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئەوەشی خستەروو، بە دەنگدان لەسەر ئەم هەموارە هیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ ئەوەی دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كە ماوەی زیاد لە ساڵێكە ڕاگیراوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









