“ڕێككەوتنی پێشوەختەكراوە ئەمڕۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق تێپەڕێندرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرایدەكات كە بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ڕێككەوتنی پێشوەختەكراوە بۆ ئەوەی دەنگ بە پرۆژە یاسای هەمواری پرۆژەیاسای بودجە بدرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ڕێككەوتنی پێشوەختەكراوە بۆ ئەوەی دەنگ بە پرۆژە یاسای هەمواری پرۆژەیاسای بودجە بدرێت، ئەوەش دوای كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان هاتووەتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش دانیشتنەكە رێككەوتن لە نێوان فراكسیۆنەكان كراوە و دەنگ بە پرۆژە یاساكە دەدرێت و لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لە پەرلەمانە و بەهۆی ناكۆكی فراكسیۆنەكان تاوەكو ئێستا تێنەپەڕێندراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە دەنگدان و تێپەڕاندنی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە بە تایبەت مادەی 12 هەموارەكە وادەكات كە جارێكی دیكە دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەوەش دواجار دەبێتە هۆی بەشێكی زۆری گرفتەكان نێوان هەرێم بەغدا چارەسەر ببن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









