
شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم و لە ڕۆژی سێیەمی سەردانەكەیاندا بۆ بەغدا، شاندی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق دەستیان بە كۆبوونەوەكانیان كردەوە، هاوكات لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تەوەری سەرەكی یەكلاكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی یەك دەبێت بەبێ ناوی خانەنشینان و ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی هەردوو شاندی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا دەستپێكرد، ئەمەش سێیەم كۆبوونەوەی ئەو شاندەی هەرێمە لە گەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق كە ماوەی سێ ڕۆژە لە بەغدا ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە كە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەی كە خانەنشینی دەیانگرێتەوە و لە لیستەكە لابراون، ئەوانەشی كە مۆڵەتی بێ مووچەن بەهەمان شێوە لە لیستەكە دەردەهێندرێن و ناویان لە لیستی مووچەی مانگی یەك نابێت.
SNNئەوەشی زانیوە كە پێناچێت ئەمڕۆش كۆتایی بە كۆبوونەوەكان بهێندرێت بەهۆی ئەوەی هێشتا دۆسیەی ژمارەی خانەنشینانی سەربازی و پلەكانیان لەگەڵ ژمارەی خانەنشینانی شارستانی و ساڵی خانەنشین بوونیان ماوە یەكلایی بكریتەوە، لەگەڵ جێگیركردنی ژمارەی كۆتایی فەرمانبەرانی فعلی لەداموو دەزگاكان بۆ ئەوەی ببێتە بنەمان بۆ مانگەكانی داهاتوو، بۆیە پێدەچێت شاندەكەی هەرێم سبەینێش درێژە بە كۆبوونەوەكانیان بدەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









