
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
وەزارەتی بازرگانیی چين لە راگەيەندراوێکدا وتی، “چين قايل نييە و بەتوندی دژی بڕيارەکەيە، لە رێکخراوی بازرگانیی جيهانی سکاڵا لە دژی واشنتن تۆمار دەکات، رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی هاوشێوە بۆ پاراستنی مافەکانمان و بەرژەوەندييەکانمان دەگرينەبەر”.
واشنتن 25%ی باج بەسەر ئەو بەرهەمانەدا دەسەپێنێت کە لە کەنەدا و مەکسیکەوە هاوردە دەکرێن، لەگەڵ باجی 10% لەسەر سەرچاوەکانی وزەی کەنەدا، تاوەکو ئەو کاتەی هەردوو وڵات لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەران.
هاوكات، جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزيرانی کەنەداش ڕايگەياند، بەرهەڵستیی بڕيارەکە دەکەن و ئەوانيش بەرێژەی 25% باج بەسەر کەلوپەلی ئەمريکادا دەسەپێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، “يەکەم کۆمەڵەی باج بە بەهای زياتر لە 20 مليار دۆلاری ئەمريکی لەسەر کەلوپەلی واشنتن دەبێت و لە رۆژی سێشەممەوە جێبەجێدەکرێت، کۆمەڵەی دووەميش بە بەهای 86 مليار دۆلار دەبێت و لە ماوەی سێ هەفتەدا جێبەجێدەکرێت”.
باجەکە لەسەر ئەو کاڵایانە دەبێت کە رۆژانە ئاڵوگۆڕ دەکرێن، وەکوخواردنەوەکان، ميوە، سەوزە، پلاستيک و زۆر شتی ديکە، کەنەدا و مەکسیک و چین، زیاتر لە 40%ـی هاوردەکردنی ئەمریکا پێکدەهێنن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









