زانیاری نوێ لەسەر دەستگیركردنی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە

مامۆستا عەلی رەئوف
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوە، شەوی ڕابردوو هێزێكی تایبەتی ئاسایشی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای بەردەڕەش، هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مامۆستا (عەلی ڕەوف) نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، تا ئێستاش نازاندرێت چارەنووسی چی بەسەرهاتووە و بەبەرچاوی هاوسەر و منداڵەكانیشییەوە سوكایەتی پێكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە تایبەت بەSNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، كە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو بە بێ ئەوەی هیچ فەرمانێكی دەستگیركردنیان پێبێت لە لایەن داگاوە، هێزێكی تایبەتی ئاسایشی پارتی هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مامۆستا ( عەلی ڕەوف) نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە قەزای بەردەڕەش، دوای ئەوەی لەبەرچاوی منداڵ و هاوسەرەكەی بەشیوەیەكی توند مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت پاشان بەرەو شوێنێكی نادیار بەڕێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا نازانن مامۆستا( عەلی ڕەوف) لە كوێ دەستبەسەركراوە، بەڵام لەكاتی دەستگیركردنی لەلایەن ئەو هێزەی ئاسایشی پارتییەوە ئەوەیان پێڕاگەیاندووە كە ئەم سنورە هی ئەوە نییە هەر كەس بە ئارەزووی خۆی خۆپیشاندان و گردبوونەوە بكات وەك ئەوەی لە سنوری سلێمانی هەیە، بۆیە ناوبراویان دەستگیركردووە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە هۆكاری دەستگیركردنی ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناوبراو بانگەوازی كردبوو كە سبەی دووشەممە مامۆستایانی گرێبەستی سنووری هەولێر و دەوروبەری گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن بۆ داواكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست كە تا ئێستا لە هەولێر دابەشنەكراوە و لە سلێمانی دابەشكراوە، هاوكات پشتویانی خۆشیان بۆ مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی دووپات بكەنەوە، بەڵام پارتی ڕێگەی پێنەدان ئەو كارە بكەن.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









