“پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی گرفتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لە بنەڕەتدا هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ نەهێشتنی ئەو بیانوانەیە كە لایەنە عێراقییەكان هەیانبوو كە دەیان وت هەرێم نەوت هەناردەناكات چۆن دەبێت پارەی بۆرەوانەبكرێت،
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا هەنگاوێكی زۆر گەورە و گرانمان نا بە ئاراستەی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و عێراق ئەویش دەستكردنەوەیە بە هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆموە، ئەمەش وادەكات گرفتی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەسەندكردنی ئەم هەموارە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەیە، چونكە بەشێكی زۆری بیانووی حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی كە مووچەیان دوادەخست یاخود نەیاندەنارد ئەوەبوو كە دەیان وتو هەرێم نەوت ڕادەستناكات و داوای پارەش دەكات، بەڵام ئێستا ئەو بیانووەشیان نەماوە و لەدوای بلاوبوونەوەی هەموارەكە لە ڕۆژنامەی وەقایع، ڕاستەخۆ دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای سۆموە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی هەموارەكە نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 16 دۆلار دیاریكراوە، ئەو بڕەپارەیەش بۆ ماوەی دوومانگ كاری پێدەكرێت، پاشان لەلایەن لایەنی راوێژكاری تایبەتمەندی نێودەولەتییەوە پێداچوونەوە بەو نرخە دەكرێت كە دیاریكراوە بە زیاد كردبێت یاخود كەمكردنەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









