نوێترین زانیاری لەبارەی ڕێگەدان بە هەناردەكردنی مریشك بۆ عێراق و بەرز بوونەوەی نرخەكەی

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا حكومەتی عێراقی ڕێگری دەكات لە هاوردەكردنی بەرهەمی مریشكی زیندووی ناو كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیارە عێراق پێشهاتنی مانگی رەمەزان بەو بڕیارەیدا بچێتەوە و مریشكی هەرێم ڕەوانەی عێراق بكرێت، ئەوەش وادەكات نرخی مریشك بەرز ببێتەوە.
ئاسۆ محەمەد، یەكێك لە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان لە شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەندامانی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم گفتوگۆمان كردووە و ئەویان پێراِگەیاندین كە بڕیارە بەمنزیكانە و بەتایبەت پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق بەبڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی پەلەوەری هەرێمدا بچێتەوە و جارێكی تر رێگە بدات مریشكی كوردستان بچێتەوە شارەكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە مانگی ڕەمەزان خواست لەسەر بەرهەمەكانی گۆشت زیاتر دەبێت بە تایبەت بەرهەمی مریشكی زیندوو، بۆیە بەدڵنیاییەوە عێراق ناچارە دەروازەكانی بكاتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم ڕەوانەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بكرێت، ئەگەر ئەوە نەكات نرخی مریشك لەو پارێزگایانە زۆر بەرز دەبێتەوە و ئەوەش دەبێتە جێگای ناڕەزایەتی هاووڵاتیان.
ئەو خاوەن كێڵگە پەلەوەرییە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كە رێگریی دەكرێت بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم ڕەوانەی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بكرێت، زیانێكی زۆر لە خاوەن كێڵگەكانی هەرێم كەوتووە و نرخی مریشك بەو جۆرە نەبووە خاوەن كێڵگەكان قازانج بكەن بەڵكوو زەرەریان كردووە، بەلام بەدوو بارە ناردنەوەی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەدڵنیایی نرخی مریشكیش بەرز دەبێتەوە بۆ سەروو سێ هەزار دینار كە لە ئێستادا بە دوو هەزار و 500 دینارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









