كۆبوونەوەی شاندەكەی هەرێم لە بەغدا بەردەوامە و وادەی دابەشكردنی مووچەش دیاریكرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ ڕۆژی چوارەم كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەردەوامییان دەبێت و ئەمڕۆش شاندەكە باس لە یەكلایی كردنەوەی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران دەكەن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، هاوكات لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەغدا، گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچە و هەروەها جیاكردنەوەی ناوی ئەو خانەنشینانەی كە ئەمساڵ بەهۆی یاسایی خانەنشینی یەكگرتوو خانەنشین دەبن لەگەڵ جیاكردنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە مۆڵەی بێ مووچەیان هەیە، ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادەیە و تەنها ڕەزامەندی سەرۆكوەزیرانی ماوە بۆ تەمویلكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆش بۆ ڕۆژی چوارەم كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی و بەرپرسانی حكومەتی هەریم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش باس لە یەكلاكردنەوەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن، هەرچەندە ئەم بابەتە لای وەزارەتی دارایی عێراق داخراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم سورە لەسەر ئەوەی كە بڕی پارەی كەم ڕەوانە كراوە بۆ مووچەی ئەو مانگە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە بە ئەگەریكی زۆرەوە لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەدات لەسەر ناردن و تەمویلكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە گوێرەی ئەو لیستەی كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو هەردوو شاندەكە لەسەری ڕێككەوتوون و بە هەموو ئەگەرێكیش كۆتایی هەفتە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە، بەڵام دیار نییە مووچەی مانگی یەكە یاخود مانگی 13ی ساڵی ڕابردوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









