لە منبج تەقینەوەیەک روویدا و حەوت ئافرەت گیانیانلەدەستدا

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە منبج
SNN
لە دەروازەی شاری منبج ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە بەهۆیەوە حەوت ئافرەتان گیانیانلەدەستدا و نزیکەی 14 کەسی تر بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی شوبات، روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی شاری منبج تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی حەوت ئافرەت و برینداربونی 14 کەسى دیکە کە لەنێویاندا دوو منداڵ هەن.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەمە شەشەمین تەقینەوەی هاوشێوەیە کە لەم ماوەیەدا لەو ناوچانە رودەدات کە هاوپەیمانەکانی تورکیا کۆنترۆڵیان کردووە، دوو رۆژ بەر لە ئێستاش لە تەقینەوەیەکدا نۆ کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربون.
بەپێی ئامارەکان تەنها لە سێ رۆژی ئەم مانگەدا 18 کەس بەهۆی تەقینەوەوە لە مەنبج کوژراون و نزیک بە 40 کەسیش برینداربون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









