“سووریا دەیەوێت کاروبارەکانی وەک دەوڵەتێکی لامەرکەزی بەڕێوەببات”

مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
SNN
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، کوردانی سووریا نایانەوێت حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ دابمەزرێنن بەڵکو دەیانەوێت لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی لامەرکەزی کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتێد پرێسی ڕاگەیاند، لەم دواییانەدا چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر کەوتووە و لە ئێستادا هەردوولا هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ داهاتووی سووریا دەدەن لەگەڵیدا داهاتووی کورد، دەشڵێت، “لەگەڵ دیمەشق بە نێوەندگیریی ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دانوستاندان”.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەسەد هەنگاوێکی مێژوویی بوو، لەسەر ئەو بناغەیەش پێویستە سووریایەکی نوێ بنیادبنرێت کە حیزبی بەعس و ئایدۆلۆجیاکەی تێدا دووبارە نەبێتەوە، دەمانەوێت پێکەوە سووریا بەرەو پێشەوە ببەین.
لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەی لە دیمەشق لەهەفتەی رابردوو ئەنجامدرا و تێیدا ئەحمەد شەرع بە سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر هەڵبژێردرا فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتی، ئێمە لەو کۆبوونەوەیە ئامادەنەبووین و لێدوانیشی لەسەر نادەین، چونک ئەو بابەتە لەگەڵ ئەواندا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە..
باسی لەوەشکردووە، سەردانی بەرپرسانی هەسەدە بۆ دیمەشق بەردەوام دەبێت لەپێناو گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دەسەڵاتدارە نوێیەکان، ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش وەک ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا نێوەندگیری بۆ هەسەدە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەکەن.
“فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا وتیشی، کوردانی سووریا نایانەوێت لە وڵاتەکە جیاببنەوە یاخود هاوشێوەی هەرێمی کوردستان حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ دابمەزرێنن، بەڵکو سووریا دەیەوێت کاروبارە ناوخۆییەکانی خۆی لە دەوڵەتێکی لامەرکەزی بەڕێوەببات و دەشڵێت، “سووریا عێراق نییە و عێراقیش سووریا نییە، هەروەها باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەرێمی کوردستان نییە، ئێمە دەمانەوێت
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









