سەرۆکی مەکسیک: هەوڵەکانی ئەمریکا دەستدرێژی و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەمانە

سەرۆکی مەکسیک
SNN
لە دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ داخستنی سنوور بە ڕووی کۆچبەرە مەکسیکییەکان و زیادکردنی باج بەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی (مەکسیک و کەنەدا و چین)، ئەو سێ وڵاتە هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەمریکا ڕاگەیاند و دەڵێن، “باجی زیاتر بەسەر بەرهەمەکانیاندا دەسەپێنن”.
کلاودیا شەینباوم، ڕایگەیاند، سەرجەم هەوڵەکانی ئەمریکا دەستدرێژییەکی ڕوون و ئاشکران بۆسەر سنوور و سەروەری خاکی وڵاتەکەمان، بڕیارەکانی ترمپ کاریگەریی خراپی لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکان دەبێت.
کلاودیا شەینباوم، سەرۆکی مەکسیک بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەمریکییەکان دەتوانین دەربارەی سەقامگیریی سنوورەکان پێکەوە کار بکەین، بەڵام سەپاندنی سزا و گومرگ کاریگەریی خراپی لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانیان دەبێت.
کلاودیا شەینباوم ئاماژەی بەوەشکردووە، قسەکانی کۆشکی سپی سەبارەت بە هەبوونی پەیوەندیی لە نێوان حکومەتی مەکسیک و باندە تاوانکارییەکان ڕەتدەکەینەوە، “هەڵویستی ئەمریکاش بۆ دەستوەردان لە کاروباری ئێمە و بەزاندنی سنوورەکانمان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین”.
جەختیشی کردەوە، ئەوان ئامادەیی ئەنجامدانی گفتوگۆیان هەیە گەر ئەمریکاییەکان گفتوگۆیان دەوێت، نەک بە سەپاندنی گومرگ و سزا، بەڵام، وەکو وەڵامدانەوەی بۆ سەپاندی %25 باجەکانی ئەمەریکا بۆسەر بەرهەمەکانی مەکسیک، ئەوە ئێمەش باجی زیاتر بەسەر ئەمەریکا دەسەپێنێن.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









