ئەو یاسا گرنگەی كەركوكییەكان چاوەڕێی بوون گەیشتە بەردەم سەرۆككۆمار

دیلان غەفور
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو بە هەوڵە بەردەوامەكانی فراكسیۆنی یەكێتی و پەرلەمانتارانی دیكەی كورد تواندرا دەنگبدرێت لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان لە كەركوك، لە ئێستادا ئەو پرۆژەیاسایە لە سەرۆكایەتی كۆمارە و ماوەتەوە سەرۆك كۆمار واژۆی لەسەر بكات.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس پەسەندكرا لە پەرلەمان، پرۆژەیاساكە گەیەندراوەتە سەرۆكایەتی كۆمار.
ئاماژەی بەوەشكرد، یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعسی هەڵوەشاوە ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا بە مەبەستی پەسەندكردن و دواتر چوونەبواری جێبەجێكردن بە ئامانجی گەڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەكانیان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بە كەوتنە بواری جێبەجێكردنی ئەو یاسایە، سەدان هەزار دۆنم زەوی كورد و توركمان دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەكانیان كە ماوەیەكی زۆرە بە بڕیارێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندی پێكهاتەیەكی ناو كەركوك داگیركرابوون، بۆیە لە نزیكەوە چاودێریی كۆی پڕۆسەی یاسایی و ڕێكارەكان دەكەین بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاساكە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









