سیستمی دابەشكردنی مووچە لە هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێدێت و خانەنشینان مانگێك پێش دەكەون

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای ڕێككەوتنەی نێوان وەزارەتی دارایی و شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، لە ئەمساڵدا دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی ئەو سیستەمە دەبێت كە وەزارەتی دارایی عێراق پەیڕەوی دەكات، بە جۆرێك لەسەرەتای هەموو مانگێك مووچەی ئەو مانگەی خانەنشینان دابەشدەكرێت و وەزارەتەكانی دیكەش بەدوایاندا دێن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNدوای گەیشتنە ڕێككەوتنی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق، لە ئێستادا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەی ئەلیكترۆنی لای وەزارەتی دارایی عێراق تۆماركراوە و مانگانە لەگەڵ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق تەمویلی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمیش دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە سیستەمی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی عێراق، خانەنشینان لەسەرەتای مانگ مووچەی ئەو مانگە وەردەگرن كە پێی دەگەن، بە نموونە لە 1/2/ مووچەی مانگی دوو وەردەگرن پێویست ناكات چاوەڕێ بكەن تا دەگەن كۆتایی مانگ، چونكە مووچەی خانەنشینی لە عێراق سندوقی تایبەت بەخۆی هەیە چاوەڕێی ئەوە ناكرێت مانگانە كەسانی خانەنشین گۆڕانكاری بەسەر مووچەكانیاندا بێت، بۆیە خانەشنینانی هەرێمیش دەخرێنە ناو ئەو سیستەمەوە و لەسەرەتای هەموو مانگێك مووچەی ئەو مانگە وەردەگرن.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، بەگوێرەی ڕێككەوتنەكەی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق، بۆ لەمەودوا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەجۆرێك دەبێت كە لەگەڵ دەستكردن بە دابەشمردنی مووچە لە بەغدا تەمویلی مووچەی ئەو وەزارەتانەش دەكرێت كە لە لایەن بەغداوە پارەیان بۆ دابیندەكرێت، واتە بەوجۆرە نابێت كە پێشتر وەزارەتی دارایی لیستێكی بلاودەكردەوە و ڕۆژێكی دیاریدەكرد بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەم شێوازەش ئەگەر بۆ ئەم مانگە فریا نەكەون ئەوا لەمانگی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









