شیروان میرزا: بابەتی مووچەی ساڵی ڕابردوو لا حکومەتی عێراق داخراوە

شیروان میرزا، ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق له فراكسیۆنى سهوز
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دارایی هەرێم ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدای لەسەر چارەسەركردنی گرفتی مووچە ڕاگەیاند، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران نەكرد، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت” ئەو مەلەفە لای عێراق داخراوە”
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەندەی تێبینمان كرد لە قسەكانی وەزیری دارایی هەرێم بە هیچ جۆرێك باسی لە مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم نەكرد، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت كە عێراق ئامادە نەبووە ئەو بابەتەیان لەگەڵ باس بكات و پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق جەختیان لەوەكردووەتەوە كە بابەتی مووچەی ساڵی ڕابردوو داخراوە و ئامادەی گفتوگۆكردن نین لەسەری.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم داهێنەری لێبڕینی مووچە و پاشەكەوتكردنی مووچەبوو لە ساڵانی داهاتوو، بۆیە ئەگەر نەتوانێت بەداهاتی ناوخۆ ئەو مووچەیە دابەشبكات ئەوا بێگومان چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانیش وەك چارەنووسی ئەو مووچانەی لێدێت كە ساڵانی ڕابردوو بەناوی لێبڕین یان پاشەكەوتەوە دابەشنەكراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی ئێمە ئومێدەوارین كە ئەم ڕێككەوتنەی ئەم جارە وەك خۆی بۆ ماوەی 12 مانگ جێبەجێبكرێت، بەڵام لە عێراق هیچ ڕێككەوتنێك گەرەنتی نییە بۆ ئەوەی وەك خۆی جێبەجێبكرێت، چونكە دەبینین لە عێراق پێشێلی دەستور و یاسا و بریارەكانی دادگای فیدراڵیش دەكرێت و كەسیش نییە قسە بكات، بۆیە لە حاڵەتی پابەند نەبوونی هەرلایەك بەتایبەت هەرێم ئەوا ئەگەری هەیە ئەم ڕێككەوتنەش وەك خۆی جێبەجێنەكرێت كە ئومێدەوارین ئەوە ڕوونەدات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








