
SNN-
رۆژی 4ی مانگی شوباتی هەموو ساڵێک لە جیهاندا لەلایەن رێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO، بە رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شێرپەنجە دەستنیشانکراوە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی WHO، تەنها لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 ملیۆن حاڵەتی نوێی جۆرەکانی شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراون.
نەخۆشیی شێرپەنجە، زیاتر لە 20 جۆری سەرەکیی هەیە و باوترین جۆرەکانی لە خانماندا بریتییە لە: شێرپەنجەی سییەکان، مەمک و کۆڵۆن و باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە پیاوانیشدا بریتییە لە: شێرپەنجەی پرۆستات، سیی، گەدە و جگەر.
لە جیهاندا، شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندەکان، بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان تووشی شێرپەنجە دەبن و 7 بۆ 10 ملیۆن کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیان لەدەستدەدەن.
ئاماری توشبووانی شێرپەنجە رۆژ بە رۆژ لە هەڵکشان و زیادبوونە، لەسەر ئاستی جیهان ئەو نەخۆشییە بە دووەم کوشندەترین نەخۆشی دادەنرێت، دوای نەخۆشییەکانی دڵ.
بەپێى ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، یەک لەسەر سێى مردنى شێرپەنجە بەهۆى بەکارهێنانى تووتن و خواردنەوەی کحول و کەم خواردنی سەوزە و میوە و کەمی چالاکیی جەستەیی دەگەڕێتەوە، جگە لەوەش پیسبوونی هەوا هۆکارێکی گرنگی مەترسییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2024، کۆی ژمارەی تووشبووانی نوێی شێرپەنجە بۆ ئەو ساڵە لە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێ، کە 201ـیان لە تەمەمنی منداڵیدان.
رێژەی 54.60%ـی تووشبووانی نەخۆشییەکە ئافرەتن و 45.40%ـیشیان لە رەگەزی نێرن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









