
SNN-
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنان و بەردەستخستنی سیستمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە، کە پشتبەستووە بە پێناسی دیجیتاڵی، رادەگەیەنێت.
فەرمانگەكە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە کە ،ئامانجی ئەم سیستمە رێکخستنەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەکانی موچەیە بە شێوەیەکی سەرانسەری لە کەرتی گشتیدا، لە رووی کارایی و وردی و روونییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەواوی پرۆسەی بەڕێوەبردنی مووچە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.
دەشڵێت:”سیستمی دیجیتاڵیی بەڕێوەبردنی موچە دەستپێشخەرییەکی ستراتیژیی حکومەتە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان و لە داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەتی هەرێم، کە لەسەر ستانداردی T3ی جیهانی دامەزراوە، جێگیر کراوە تا گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بەباشترین شێوە و بە پارێزراویی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی سیستمەکە بگات.
ئەوەش دەڵێن، كە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سیستمە بریتییە لە دروستکردنی تاکە سەرچاوەی متمانەپێکراو بۆ بەڕێوەبردنی زانیارییەکانی مووچە، بە مەبەستی باشترکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی مووچە.
فەرمانگەكە ئاشكرایدەكات، بۆ دڵنیابوونەوە لە توانا و ئامادەیی بەکارهێنەران لە کارپێکردنی سیستمەکە، هەزاران کارمەندی دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەت راهێنراون و ئامادەکراون بۆ بەکارهێنانی سیستمە نوێیەكە، کە ئەمەش پرۆسەی گۆڕانکاریی و گواستنەوە بۆ قۆناغی نوێ ئاسانتر دەکات.
هاوکات لەگەڵ ئەوەی سیستەمەکە بەردەستە و کاری پێدەکرێت، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کار دەکات بۆ سوودوەرگرتن و شیکارکردنی داتاکانی ئەم سیستەمە بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا و زانیاری پتەو و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵیی زیاتر، وەکو پۆرتاڵی خزمەتکردنی خودیی موچەخۆران و ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی کار و چالاکی، کە بە شێوازێکی ئاسان دەکرێت تێهەڵکێش بکرێن لەگەڵ ئەم سیستمەدا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








