لە دهۆك گواستنەوەی وتاری هەینی مزگەوتەكان لەلایەن ڕاگەیاندنەكانەوە قەدەغە كرا

مزگەوتی گەورەی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆك بەوەكالەت، گواستنەوە و ڕووماڵكردن و پەخشكردنی ڕاستەوخۆی وتاری هەینی لە مزگەوتەكانی سنوری پارێزگای دهۆك قەدەغەكرا، بە وتەی خۆشیان ئەو بڕیارەیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەركردووە.
بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگەی دهۆك كە فەرمانێكی كارگێڕی لەسەرە و ئاڕاستە سەرجەم مزگەوتەكانی سنورەكەی كردووە، ئاماژە بەوەكراوە كە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بە گوێرەی ئەو دەستەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە هیچ شێوەیەك گواستنەوە و ڕووماڵكردنی وتاری هەینی مزگەوتەكان لەلایەن دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە قەدەغە بكرێت.
لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دۆهك كە واژۆی (ناسیح محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی بەوەكالەت لەسەرە ئەوە هاتووە كە تەنها ڕێگە بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەدرێت وتاری هەینی مزگەوتەكان بگوازنەوە.
بۆ وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی وەزارەتی ئەو قاف لەسەر ئەو نوسراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆك، SNNچەند جارێك پەیوەندی بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم كرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەداینەوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









