لەترسی هاتنی زۆرترین مامۆستا بۆ هەولێر پارتی ڕێكاری توندی گرتووەتەبەر لە بازگەكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە كە سبەی یەكشەممە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانییەوە بەرەو شاری هەولێر بەرێبكەون و لەوێ ناڕەزایەتی و داواكارییەكانی خۆیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بگەیەنن، بەڵام هەر لە ئەمڕۆوە پارتی بازگەكانی هاتنە ناو هەولێری توندوتۆڵكردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلە ئەمڕۆ بە فەرمانێكی بەرپرسانی پارتی كە ئاراستەی سەرجەم ئەو بازگانە كراون كە سەرەتای هاتنەژورەوەن بۆ ناو هەولێر، داواكراوە ڕێوشوێنەكانیان بەرامبەر بە هەموو ئەو كەسانە توند بكەنەوە كە گوماندەكرێت بۆ مەبەستی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی مامۆستایان بێنە هەولێر.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ لە بازگەی سماقوڵی و بازگەكانی دیكەش داوای ناسنامە لە هەموو ئەو كەسانە دەكرێت كە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دێنە هەولێر، چونكە بەرپرسانی پارتی گومانیان هەیە پێش ئەوەی مامۆستایانی سلێمانی بەفەرمی سبەی یەكشەممە بەڕێبكەون، ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایان خۆیان بگەیەننە هەولێر و سبەی خۆپیشاندا بكەن.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە بازگەكانی پارتی هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ ئەوەی سبەی یەكشەممە ڕێگە بە و پاسانە نەدەن بچنە هەولێر كە لەلایەن خودی مامۆستایانەوە گیراون بۆ گواستنەوەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كە خوازریان لە هەولێر داواكاریی مامۆستایانی مانگرتوو بگەیەنن بەلایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









