شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان “هه‌سه‌ده” و چه‌كدارانى گرووپی “سوپای نیشتمانى” ڕوویدا

SNN-
ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئەمڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) زنجیرەیەک هێرشیان لە چەند بەرەیەک لە لادێکانی حەلەب ئەنجام دا و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە میحوەری دێرحافر گردبوونه‌وه‌ى گرووپه لایەنگرەکانی تورکیایان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چه‌كدارێكی ئه‌و گرووپانه کوژرا و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێكشكێندرا.
هاوكات له میحوەری بەنداوی تشرین، هه‌سه‌ده ڕووبەڕووی هێرشێکی توندی گرووپه چه‌كداره‌كان بووه‌وه، کە بووە هۆی کوژرانی 4 چه‌كدارى گرووپه‌كان و برینداربوونی 3 کەسی دیکە.
لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی هه‌سه‌ده پێگەیه‌كی گرووپه چەکدارەکانی میحوەری گردی (قەرە قۆزاک)یان بە موشەکهاوێژ کردە ئامانج و لە ئەنجامدا خاڵێکی سەربازی لەناو برا و 10 چه‌كدارى گرووپه چه‌كداره‌كان کوژران و زیاتر لە 15 چه‌كدارى دیکەش برینداربوون.
بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕوانگەی سووریا لە سەرەتای دەستپێکردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له 12ى کانوونی دووەمی 2024ـەوە، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 603 کەس، 55 هاوڵاتی مەدەنی (7 ئافره‌ت و 4 منداڵ)، 458 چه‌كدارى گرووپه چه‌كداره‌كانى لایەنگری تورکیا.
لە ئەنجامی هێرشی زەمینی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 90 چه‌كدارى هه‌سه‌ده و لایه‌نه نزیكه‌كانى كوژراون كه یه‌كێكیان فه‌رمانده بوو.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









