
عومەر گوڵپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە كە سبەی یەك شەممە ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەرەو شاری هەولێر بەڕێبكەون بەمەبەستی گەیاندنی داواكاری مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی بەلایەنە پەیوەندیدارەكان، بەرپرسێكی كۆمەڵی دادگەریش جەخت لەوەدەكاتەوە كە پشتگیری لەداوكاریی مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەین.
عومەر گوڵپی، كاندیدی دەرچوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە سەر لیستی كۆمەڵی دادگەری بە SNNی ڕاگەیاند: هەڵوێستی كۆمەڵی دادگەری بەجۆرێكە كە لەهەر شوێنێك گردبوونەوە و ناڕەزایەتی هەبێت بۆ داواكردنی ماف و شایستەی دارایی فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەكان بەهەموو جۆرێك پشتگیری لێدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندان مافێكی سەرەتایی هەموو تاكێكە لەبەرامبەردا ئەركی سەرشانی هیزە ئەمنییەكانیشە كە پاریزگاری لە خۆپیشاندەران بكەن و ڕێگری و گرفتیان بۆ دروست نەكەن، بەڵكوو دەبێت كارئاسانی بۆهاووڵاتیان بكەن.
ئەو كاندیدە دەرچووە بۆخولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە سەر لیستی كۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستەڕوو، لەهەولێر یان لە هەر شوینێك خۆپیشاندا بەڕێوەبچێت و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بێت ئێمە پشتگیری تەوای لێدەكەین، چونكە ئەمە مافێكی یاسایی هەر هاوولاتییەكە خۆپیشاندا بكات بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









