وەزیری دەرەوەی ئێران: لابردنی سزاکان پێویستی بە دانوستانە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN-
عەباس عێراقچی، رایگەیاند، لابردنی سزا سەپێندراوەکان پێویستیان بە دانوستانە، بەڵام پێی وایە دانوستان لە سایەی سەپاندنی زۆرترین فشارەکاندا ناکرێت و لە لاوازییەوە دەبێتە خۆڕادەستکردن و تارانیش بەمشێوەیە ناچێتە سەر مێزی دانوستانەکان.
عەباس عێراقچی وەزیرى دەرەوەی ئێران لە سيمینارێکدا رایگەیاند، “سەرکەوتن بەسەر ئەم دۆخەی ئێستا بەشێوەیەکی راست، پێویستی بە تێگەیشتنێکی راستی دۆخەکەیە، سزای زۆر سەخت بەسەر گەلەکەماندا سەپێندراوە، ئەمەش گەورەترین بەربەستە لەبەردەم پەرەپێدانی ئابووری ئێران”.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، دوو ئەرکیان لە ئەستۆیە بۆ وەڵامدانەوەی سزاکان، یەکەمیان لابردنی سزاکان و دانوستانە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، دووەمیان ناچالاککردنی سزاکانە، ئەمەش کاری لە پێشینە و ئەرکی هەمووانە، “لابردنی سزاکان پێویستی بە دانوستانە، بەڵام دانوستان لەچوارچێوەی سیاسەتی زۆرترین فشاردا ناکرێت”.
عەباس عێراقچی پێشی وایە، ئەگەر لە لاوازییەوە دانوستان بکەن، ئەوە نابێتە دانوستان، بەڵکو شێوەیەکە لە شێوەکانی خۆڕادەستکردن، بەمشێوەیەش ئامادەنین بچنە سەر مێزی دانوستانەکان، جەختیش دەکاتەوە، هیچ کاتێک ئێران دەستبەرداری دانوستان نەبووە، ئەزموونی رێککەوتنی ئەتۆمیش ئەوەی دەرخست ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ ناکات، هیچ کاتێک تاران رێگەنادات ئەو پێشێلکارییەی بەرامبەری کراوە دووبارە ببێتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









