
SNN-
مانگرتنى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازیی سلێمانى لە 13مین رۆژیدایە، ئەمڕۆ یەک شەممە، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی لە سلێمانی و ناوچە جیاوەزەکانەوە بۆ شاری هەولێر بەڕێكەوتن، بە ئامانجی ئەوەی لە پایتەختیش درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان بدەن و لە هەولێرەوە دەنگی مامۆستایانی ناڕازی بگەیەنن بە دەسەڵاتداران.
لەبارەی دەنگۆی رێگری لە خۆپیشاندانەکەیان، عادل حەسەن، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، هیوادارن رێگرییان لێنەکرێت، چونکە لە 11 ساڵی رابردوودا مامۆستایان سەلماندوویانە خۆپیشاندانەکانیان هێمنانە بووە.
ئەمەش لە لەکاتێکدایە، 13 رۆژە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی بەردەوامی هەیە و داواکاریی ئەوان تەوتینکردنی مووچە، دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا، پێدانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە، دۆخى تەندروستیى ژمارەیەک لە مانگرتووان لەوپەڕى خراپیدایە و هەندێکجار وەرگرتنی چارەسەر رەتدەکەنەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









