
بازگەی پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەرەو شاری هەولێر بەڕێكەوتوون بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بەڵام بۆ ڕێگریكردن لەهاتنی ئەو مامۆستایانە پارتی هێزێكی زۆری هێناوەتە بازگەكان بەتایبەت بازگەی دێگەڵە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەشەوی ڕابردووەوە پارتی دەستیكردووە بە گواستنەوەی هێزەكانی لەناو سەنتەری هەولێر و دەوورووبەرییەوە بۆ ناو بازگەكانی كە دەچنە ناو هەولێر بە تایبەت بازگەی دێگەڵە، ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كە بەنیازن بچنە هەولێر و لەبەردەم بینای نەتەوەیەكگرتووەكان خۆپیشاندان بكەن و پەیمامی مامۆستایانی مانگرتوو بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بگەیەنن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوێنێوە سەرجەم ئەو بازگانەی كە هاووڵاتیانی لێوە دەچنە ناو هەولێر، هاتوچۆكردن تیایاندا ئەستەم بووە بەتایبەت بۆ ئەو خێزانانەی كە لە سنوری سلێمانییەوە بەرەو هەولێر دەگەڕێنەوە، هاوكات لە بازگەی دێگەڵە ڕێگە نادرێت هیچ هاووڵاتیەكی سلێمانی بچێتە هەولێر ئەگەر سەیری ناسنامەكەی نەكرێت و دڵنیا نەبنەوە كە بۆ خۆپیشاندا ناچێتە هەولێر.
هەر ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوەكردەوە كە ڕێگەنادەن ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە سلێمانییەوە هاتوون بێنە هەولێر، چونكە هەولێر تاقەتی میوانی لەو جۆرەی نییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









