
SNN-
ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست ئاشكرایكردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاندووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا باسیان لەكۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا كردووە.
كاتێك لەسەر فڕۆكەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا “ئەیر فۆرس وەن” پرسیاریان لەبارەی ژمارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان لەگەڵ پوتین لێكرد ترەمپ وتی “واباشترە نەیڵێم”.
بەڵام ترەمپ بە ڕۆژنامەی “نیویۆرك پۆست” ی وتووە “پوتین خواستی كوژرانی خەڵكی زیاتری نییە”.
لە كۆتاییەكانی مانگی یەكی ئەمساڵ، دیمیتری پیكسۆڤ، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا “كرملین” ڕایگەیاند: پوتین ئامادەیە بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ، بۆ ئەوەش چاوەڕێی وەڵامی واشنتۆنە كە بڵێت بەهەمانشێوە ئامادەن.
ڕۆژی هەینی ترەمپ ڕایگەیاند، پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوی بە ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بكەوێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كۆتاییهێنان بە جەنگ.
لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست، ترەمپ دەڵێت ” بەردەوام پەیوەندی باشم لەگەڵ پوتین هەبووە و پلانی كۆنكرێتیم هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ”. بەڵام ترەمپ زانیاریی زیاتری لەوبارەیەوە نەخستەڕوو.
سەرۆكی ئەمەریكا هیوای خواست جەنگ بە زوویی لە ئۆكرانیا كۆتایی بێت، وتیشی “هەموو ڕۆژێك خەڵك دەمرن، ئەو جەنگەی لە ئۆكرانیا هەیە زۆر خراپە، دەمەوێت ئەو شتە نەفرەتییە كۆتایی بێت”.
هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە 24 ی شوباتی 2022 دەستیپێكرد و تائێستا ڕوسیا نزیكەی 20% ی خاكی ئۆكرانیای داگیركردووە، بەهۆی جەنگەكەوە هەشت ملیۆن كەس ئاوارەبوون و سەدان هەزار سەرباز لە هەردوولا كوژراون و برینداربوون، دەیان هەزار مەدەنیش لە ئۆكرانیا كوژراون و برینداربوون.
هەواڵی زیاتر
-
SNNناوی ئەو شوێنانە بڵاودەكاتەوە كە دوو سبەی مووچەی مانگی سێ وەردەگرن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
گەرەنتیمان وەرگرتووە بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەفدێكی دەم پارتی و دەبەپە لەگەڵ لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆدەبنەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
SNNناوی ئەو شوێنانە بڵاودەكاتەوە كە دوو سبەی مووچەی مانگی سێ وەردەگرن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
گەرەنتیمان وەرگرتووە بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەفدێكی دەم پارتی و دەبەپە لەگەڵ لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆدەبنەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021