ئەو ڕۆژنامەنوس و هاووڵاتییانەی لە هەولێرەوە هاتبوون بۆ پشتوانیی لە خۆپیشاندەران، پارتی ڕێگەی نەدا بچنەوە شارەكەیان

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی پارتی لەڕێگەی هێنانی هێزێكی زۆرەوە بە چەك ڕشتنی گازی فرمێسک رێژ و هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران ڕێگەی نەدا خۆپیشاندەران بچنە هەولێر، لەهەمان كاتیشدا ڕێگەی نەدا ئەو ڕۆژنامەنوس و هاووڵاتییانەش بچنەوە هەولێر لەو شارەوە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران هاتبوونە بازگەی دێگەڵە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بەفەرمانی بەرپرسانی پارتی لە بازگەی دێگەڵە ڕێگری كراوە لە گەڕانەوەی زۆرینەی ئەو ڕۆژنامەنوس و هاووڵاتی و فەرمانبەرانەی كە لە هەولێرەوە هاتبوونە بازگەی دێگەڵە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران، بەناچاری بەشێك لەو ڕۆژنامەنوسانە هاتوونەتە سلێمانی و بەشێكیشان لە شاری كۆیە ماونەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بە هۆی ئەو مامەڵەیەی هێزەكانی پارتی بەرامبەر بە مامۆستایان و فەرمانبەران كردیان بە بەكارهێنانی غازی فرمێسك ڕێژ، بەهۆی مانەوەی كاریگەری ئەو غازە لەسەر جەستەی مامۆستایان و فەرمانبەران، نزیكەی 20 مامۆستا و ڕۆژنامەنوس و فەرمانبەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی د. خالید كراون لە شاری كۆیە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە باری تەندروستی بەشێك لەو مامۆستا و ڕۆژنامەنوسانەی غازی فرمێسکژێژیان بەركەوتووە هێشتا بارودخی تەندروستیییان ئاسایی نەبووەتەوە، بۆیە پزیشكەكانی نەخۆشخانە پێیان ڕاگەیاندوون كە پێویستە تا سبەی لە نەخۆشخانە بمێننەوە و لە ژێر چاودێری پزیشكدا بن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









