وەزارەتی دارایی عێراق بڕی خەرجی و داهاتەکانی 11 مانگی ساڵی رابردووی ئاشکراکرد

0
449

SNN

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، خەرجی 11 مانگی ساڵی رابردوو زیاتر لە تریلیۆنێک دینار زیاتر بووە، کە 11.5 تریلیۆن دینار بۆ مووچە دابنیکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوبات، وەزارەتى دارایی عێراق، ئامارى داهات و خەرجیی 11 مانگى ساڵى 2024ى بڵاوکردەوە، کە تاوەکو تشرینى دووەمى 2024، ئەو خەرجییانە، 64.3%ى تێکڕاى پارەى خەمڵێندراوى بودجە بووە بە گوێرەى خشتەى 2024، کە بە 211.8 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.

بە گوێرەى خشتەکە، لەو 11 مانگەدا خەرجیى عێراق 136 تریلیۆن و 431 ملیار و 100 ملیۆن و 288 هەزار دینار بووە، 113 تریلیۆن و 564 ملیار و 500 ملیۆن و 888 هەزار دینارى بۆ خەرجیى رەوان بووە کە زیاتر لە 80 تریلیۆن دینارى بۆ مووچە و پارەى چاودێریى کۆمەڵایەتى بووە.

هاوکات، لە خەرجیى ئەو 11 مانگە، تەنیا 22 تریلیۆن و 866 ملیار و 599 ملیۆن و 399 هەزار دینارى بۆ وەبەرهێنان بووە، کە دەکاتە 16.7%ى تێکڕاى خەرجییەکان.

داهاتى عێراق لەو ماوەیەدا بە 135 تریلیۆن و 322 ملیار و 716 ملیۆن و 694 هەزار دینار تۆمار کراوە، داهاتى نەوتى 119 تریلیۆن و 33 ملیار و 253 ملیۆن و 845 هەزار دینار بووە، داهاتى نەوتىش لەو ماوەیەدا 88% و داهاتى نانەوتى 12%ى تێکڕاى داهاتەکەى پێکهێناوە.

بەوپێیە خەرجیى عێراق لەو 11 مانگەدا، یەک تریلیۆن و 108 ملیار و 383 ملیۆن و 593 هەزار دینارى لە داهاتى ئەو ماوەیە زیاتر بووە و وەک کورتهێنان هەژمار کراوە.

بە گوێرەى خشتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجیى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ئەو 11 مانگەدا، بە 13 تریلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار و 515 دینار هەژمار کراوە، لەو بڕە پارەیە 11 تریلیۆن و 520 ملیار و 160 ملیۆن و 252 هەزار و 639 دینارى بۆ مووچە بووە.

لەو خەرجییانەى دیکە کە لە خشتەکەدا لەسەر هەرێمى کوردستان هەژمارکراوە، 283 ملیار و 742 ملیۆن و 308 هەزار و 818 دینار وەک خەرجیی پێداویستیى خزمەتگوزاری، 443 ملیار و 689 ملیۆن و 621 هەزار و 243 دینار وەک خەرجیى کاڵا، هەروەها خەرجیى چاککردنەوە بە 152 ملیار و 47 ملیۆن و 639 هەزار و 560 دینار هەژمار کراوە.

هەریەک لە خەرجیى تایبەت بە پابەندی و کۆمەکى دەرەکى، قەرز، بەرنامەى تایبەت لە خشتەى خەرجى هەرێمى کوردستان بە سفر تۆمار کراوە، لەکاتێکدا خەرجیى سەرمایە 111 ملیار و 306 ملیۆن و 163 هەزار و 210 دینار بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this