
ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ جارێکی تر لە بارەی کڕینی غەززەوە رایگەیاند، پابەندم بە کڕینی غەززەوە و بەشێکی دەدەم بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاکو بونیادی بنێنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، “پابەندم بە کڕینی غەززە” و بەشێکیشی دەداتە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی بنیادی بنێنەوە، ئەم لێدوانەی ترەمپ جارێکی تر کاردانەوەی بەدوادا هات و حەماسی هێنایە دەنگ.
ترەمپ لە لێدوانەکەیدا وتوویەتی “غەززە دەکەمە شوێنێکی نوێی پەرەپێدان و گرنگیش دەدەم بە فەڵەستینییەکان بۆ ئەوەی نەکوژرێن و مافی پەنابەرێتیان پێدەدەم”.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “غەززە شوینێکی عەقاریی نایابی هەیە و نابێت دەستبەرداری بین، غەززە بە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوەدانی دەکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەندێک حاڵەتی تاک و تایبەتدا ڕێگە بە پەنابەرانی فەڵەستینی دەدەن بچێتە ئەمریکاوە و ئەگەر جێگرەوەیەکی باشیش بۆ فەڵەستینییەکان دابین بکەین ئەوا ناخوازن بگەڕێنەوە بۆ غەززە.”
لەبارەی ئەم لێدوانانەی ترەمپەوە، عیزەت ڕەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیدانەی کرد و وتی، “غەززە بەشێکی دانەبڕاوی فەڵەستینی داگیرکراوە و عەقارێک نییە کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
20كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









