
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی سەرجەم دۆسییەكانی تایبەت بە مووچەی خانەنشینان و هاوكات گێڕانەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی كە لە مووچەی خانەنشینانی شارستانی بڕدرابوو، ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا ولەگەڵ هاوتاكانیان لەوەزارەتی دارایی عێراق چەند بابەتێك یەكلایدەكەنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە، ئەوەش لە پێناو چارەسەركردن و یەكلاكردنەوەی ئەو گرفتانەی كە بۆ مووچەی بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دروستبووە لە كەمبوونەوەی مووچەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم سەرۆكایەتی دەكرێت و لەگەڵ هاوتاكەی لە وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆدەكەن لەبارەی پرۆسەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق، هاوكات چەند گرفتێك لە مووچەی بەشێك لە خانەنشینان بەتایبەت خانەنشینانی سەربازی دروستبووە و پێویستی بە هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی زیاترە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و داواش دەكەن كە سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی بڕی 100 هەزار دیناری دەرماڵەی خانەنشینانی شارستانی بگێڕێتەوە بۆ خانەنشینانی هەرێم.
هاوکات، ئەمڕۆ سۆران عومەر پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند، ئێستا شاندی هەرێم لەبەغدا لەڕێی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم پێیان ڕاگەیاندم خۆشبەختانە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم ڕێکەوتنی لەسەر واژۆ کرا، مووچەی هەموو خانەنشینانی هەرێم هاوتا دەکرێت واتە ئەوەی هەرێم کردوویەتی قبوڵکرا.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









