نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی لە مانگی ڕەمەزاندا

سەبەتەی خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هەر سەبەتەیەكی خۆراكی لە عێراق دابەشبكرێت بەدڵنیاییەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بۆ مانگی ڕەمەزانیش كۆمەڵێك ماددەی خۆراكی دابەشدەكرێن و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی هەر سەبەتەیەكی خۆراكی لە عێراق دابەشبكرێت هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، هاوكات لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقیشەوە دڵنیاكراوینەتەوە كە هەرێمی كوردستان بێبەش ناكەن لە هەر سەبەتە و ماددەیەكی خۆراكی كە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مانگی ڕەمەزان بڕیارێك هەیە كە جگە لە بەشەخۆراكی مانگانە چەند ماددەیەكی دیكەی خۆراكی وەك هێلكە و ئاردی سفر و شەعرییە و مەعكەرۆنی و چەند مادەیەكی دیكە دابەشبكرێت، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی نوسراوەكەمان بەدەست نەگەیشتووە، هەروەها نوسراوی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزانیشمان بەدەست نەگەیشتووە.
هەر لەو بارەیەوە (هاشم مووسەوی) بەڕێوەبەری بازرگانی بەرهەمە خۆراكییەكان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، 10 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان، دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی دەكرێت كە جگە لە بەرهەمە سەرەكییەكان، چەندجۆرێك لە بەرهەمی پاقلەمەنی وەك ( ماش، فاسۆلیا، نۆك و نیسك) لە خۆ دەگرێت هەر خێزانێكی چوار كەسی دەتوانێت بڕی یەك كیلۆگرام لە هەر جۆرێكیان وەربگرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









