
دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات گرفتی نەبوونی زەویمان نییە تەنها چاوەڕێی گەڕانەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانە دەكەین كە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ پێدانی زەوی، هاوكات لە قۆناغی دووەمیشدا زیاتر لە 216 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت.
زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامی هەیە و ئێمە لە شارەوانی سلێمانی زەوییمان ئامادەیەو چاوەڕوانی گەڕانەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانە دەكەین كە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەرچووە بە پێدانی زەوی، بۆیە بەگەڕاندنەوەی ناوەكانیش دەستبەدابەشكردنی زەوییەكان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە شارەوانی سلێمانی ژمارەیەكی زۆر زەویمان بۆ فەرمانبەران تەرخان كردووە و كێشەی نەبوونی زەویمان نیە، تەنانەت زەوییەكانیش ئیفراز كراون و ئامادەن بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا، ئەوەش بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەرچووە بە پیدانی زەوی بە فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNسەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە ژمارەیان دەگاتە 400 هەزار فەرمانبەر، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی شارەوانی ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی لەقۆناغی دووەمدا نزیكەی 216 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكرێت و ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندییان لەسەرناوەكان داوە بە پێدانی زەوی، بەڵام دابەشكردنی زەوییەكان دەكەوێتە ئەستۆی شارەوانییەكان، ئەوانیش بە گوێرەی بوونی زەوی دەست بەدابەشكردنی زەوی دەكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









