
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان گەیشتووەتە لە %28ی كۆی گشتی توانای گلدانەوەی ئاو لە یەنداوەكەدا، هاوكات تەنها ئاو بۆ كارپێكردنی یەك وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەردەدەینەوە و تا ئێستاش نەمانهێشتووە گرفتی كەمئاوی بۆ كشتوكاڵی ناوچەكە دروست ببێت.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی رایگەیاند: بەهۆی ئەو دواكەوتنەی باران بارین لەمساڵدا ئاستی ئاوی دووكان روو لە دابەزینە، بەجۆرێك لە كۆی نزیكەی حەوت ملیار مەتر سێجا كە توانای بەنداوەكەیە ئێستا نزیكەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە كە دەكاتە لە 28% ی كۆی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دووكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو پلانەی هەمان بووە بۆ ئیدارەدانی بەنداوەكە تا ئێستا نەماهێشتووە گرفت دروستببێت،چونكە تا ئێستاش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و هەروەها ئاوی خواردنەوە ئاو لە بەنداوەكە بەردەدەینەوە، بۆیە ئەگەر لەو ڕێژەیە كەمتر بەربدەینەوە پێدەچێت گرفت بۆ كشتوكاڵی ئەو جوتیارانە دروست ببێت كە لەسەر ئاوی بەنداوەكە كاری كشتوكاڵ دەكەن.
بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان، سەرەڕای ئەو شەپۆلە بەفروباران بارینەی كە لە دوێنێوە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە لەم مانگە و مانگەكانی داهاتووش چەند شەپۆلێكی دیكەی بەفرو باران بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر زیاد بوونی ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









