
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق كە داوای گێڕانەوەی داهاتی ناوخۆی مانگی یەكی هەرێمی كردبوو، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ناردنەوەی داهاتی مانگی ڕابردووە كە پێدەچێت بڕەكەی نزیكەی 90 ملیار دیناربێت، هاوكات لە دوای 18 ی مانگەوە دەست بەناردنی پارە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی وەڵامدانەوەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقە كە تایبەت بوو بە گێڕانەوەی داهاتی ناوخۆ ی مانگی یەك و هەروەها بابەتی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد،وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم بۆ ئەم مانگە ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەران دیاری دەكات كە خاوەن هەژماری بانكین و لە پرۆژەی ( هەژماری من) مووچە وەردەگرن، بەوجۆرەش ناوی ئەو كەسانە دەمێنێتەوە كە تا ئێستا لەو پرۆژەی هەژماری من تۆمارنەكراون ئەوەش دەبێتە وەڵادەرەوەی یەكێك لەداواكارییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئامادەكاری كراوە كە بۆ مانگی یەك نزیكەی 90 ملیار دینار كە دەكاتە لە %50ی داهاتی ناوخۆ بگێڕدرێتەوە بۆ عێراق، هاوكات بۆ مانگی دووش هەمان بڕدەگێڕدرێتەوە، بەڵام بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی دوو چاوەڕێدەكەین لە دوای 18ی مانگ دەستبكرێت بە ناردنی پارە چونكە لە عێراقیش هەر لەدوای ئەو وادەیە مووچە دابەشكردن دەستپێدەكات.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









