
خانەنشینی
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، هەموو ئەو فەرمانبەرانی كە خزمەتی 25 ساڵیان هەیە و بەگوێرەی یاسای خانەنشینی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ و خانەنشین دەبن، جگە لەوەی 12 مووچەی تەواوەتی وەردەگرن، لەهەمان كاتیشدا شەش مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن كە مۆڵەتیان نەكردبێت لەماوەی خزمەتكردنیان لە فەرمانگەكانیان.
سادق عوسمان وتەبێژی یەكێتی خانەنشینی هەرێم، بەSNNی راگەیاند: بابەتی وەرگرتنی 12 مووچە و شەش مووچە كە پێكەوە دەكاتە 18 مووچە لای زۆرێك لە فەرمانبەر و ئەوانەی خانەنشین دەبن تێنەگەیشتنێك هەیە، ئەو بابەتە بەجۆرێكە كە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لەدوای تەواوبوونی تەمەنی یاسایی خانەنشینی كە 60 ساڵە لەگەڵ بوونی 25 ساڵ خزمەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر فەرمانبەرێك بە پێی یاسای خانەنشینی تەمەنی یاسایی تەواو دەبێت ئەوا ڕاستەوخۆ 12 مووچەی پێدەدرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینییەوە، هاوكات ئەو فەرمانبەرانەشی كە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە جگە لەو 12 مووچەیە كە وەریدەگرن، ئەوا شەش مووچەی دیكەی بنەڕەتییان بۆ خەرجدەكرێت لە فەرمانەگەكانی خۆیان.
وتەبێژەكەی یەكێتی خانەنشینان ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو شەش مووچەیەی كە دەدرێت بە خانەنشینان لە پای پاداشتی وەرنەگرتنی مۆڵەتە كە لەماوەی خزمەتكردنیدا مۆڵەتی وەرنەگرتووە و چەند ڕۆژیش مۆڵەتی كردبێت ئەو ڕۆژانەی لێدەبڕدرێت پاشان شەش مانگەكەی دیكەی بۆ هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەگەر كەمتر لە 25 ساڵ خزمەتی هەبوو ئەوا ئەو شەش مانگەی بۆ خەرج ناكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








