
SNN-
نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی، دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر.
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و 918 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 33 دۆلار و 30 بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەجۆرێک لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، هەر وڵاتێک باج بەسەر بەرهەم و کاڵای ئەمریکیدا بسەپێنێت، پێناسی گومرگیی دەخاتە سەری.
هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 529 هەزار دینار
زێڕی عەیارە 21 بە 617 هەزار دینار
زێڕی عەیارە 22 بە 646 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 706 هەزار دینارە
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









