“ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران”

SNN-
رۆژنامەى (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ى ئەمەریکى بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل بەنیازە هێرشى ئاسمانیی بەرفراوان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران ئەنجام بدات.
رۆژنامەکە دەشڵێت: ئیسرائیل بەنیازە لاوازیی ئێران بقۆزێتەوە و ئەمساڵ هێرشى بەرفراوان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئەنجام بدات.
بەپێی هەڵسەنگاندنێکى هەواڵگریی، لە کۆتا رۆژەکانى دەسەڵاتى جۆ بایدن وەک سەرۆکى ئەمەریکا ئیسرائیل ترسى خۆى لە بەدەستهێنانى ئێران لە چەکى ئەتۆمیی دەربڕیوە و ئەمەش هانى دەدات لە ئیدارەى نوێی وڵاتەکەدا پیشتیوانى هەر هێرشێکى بکات.
راپۆرتەکە ئاماژەى بۆئەوەکردوە کە ئیسرائیل ئیدارەى ترەمپ بە باشتر دەزانێت بۆ پشتیوانیکردنى بەتایبەت لە بەئامانجگرتنى دامەزراوە ئەتۆمییەکانى وڵاتەکە کە پێویستى بە هاوکاریی ئەمەریکا دەبێت.
لەگەڵ ئەوەى نوسینگەى بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ئەم زانیارییانەى رەتکردوەتەوە؛ بەڵام بەرپرسانى وڵاتەکە بەردەوام دڵنیایی دەدەن کە ئێران لەئێستادا زۆرترین ئەگەرى هێرشکردنەسەرى هەیە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









