
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمريکا لە لێدوانێکيدا رايگەياند، ئەگەرى هەیە يەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤيلاديمير پوتن سەرۆکی رووسيا لە سعوديە بێت و گفتووگۆ لەبارەی ئاشتی لە ئۆکرانيا بکەن.
لە یەکەم پەیوەندی فەرميیاندا لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆیەکی بەرهەمداری لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی ئەنجامداوە کە لە ساڵی 2022 هێرشی بۆسەر ئۆکرانيا دەستپێکرد.
نزيکبوونەوەکانی ترەمپ و پوتن نيگەرانی ئۆکرانيای بەدوای خۆيدا هێنا ترسی ئەوەيان هەبوو لە گفتوگۆکانی واشنتن و مۆسکۆ لەبارەی کۆتايیهێنان بە شەڕی ئۆکرانيا دوربخرێنەوە بەڵام هەر زوو ترەمپ گوتی ڤۆلۆديمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانيای لە گفتوگۆکان ئاگادارکردووەتەوە.
ترەمپ سەبارەت بە پلانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پوتن وتی، “پێشبینی دەکەین کە ئەو بێتە ئێرە، منیش دەچمە ئەوێ و رەنگە یەکەمجار لە سعودیە کۆببینەوە”، ترەمپ پێشبینیش دەکات ئەو ديدارە لە داهاتوویەکی زۆر دووردا نەبێت ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کە رۆڵی سەرەکی لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی رووسیا و ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بینی، بەشداری گفتوگۆکان دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێش دەستبەکاربوونەوەی وەکو سەرۆکی ئەمريکا، ترەمپ بەڵێنيدا لەماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانيا و رووسيا بهێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









