نوێترین زانیاری لەبارەی شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن

خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى له گهرمیان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی هەڵپەسێردراوە، بەڵام بە وتەی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی دەوام پەیوەستە بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان، بۆیە لە ئێستادا هیچ بریارێكی شكاندنی بایكۆت لە ئارادا نییە.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو مانگرتنەی كە بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیان پێكردبوو پەیوەندی بە بەردەوامی بایكۆت یاخود شكاندنی بایكۆتەوە نییە و ئەو یەكیك بوو لەو چالاكییانەی كە لەڕێگەیەوە داوامان لە حكومەت كرد بۆ ئەوەی داواكارییەكانمان جیبەجێی بكات، بۆیە ئێستا كە چەند ڕۆژێكە مانگرتن هەڵپەسێردراوە ئەوە بەمانای ئەوە نایەت بایكۆت بشكێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شكاندنی بایكۆت پەیوەستە بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانمانەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 و هەروەها پلەبەرزكردنەوە و دابەشكردنی مووچەی هەموو 30 ڕۆژ جارێك، بۆ ئەوەی چیدیكە هەموو ساڵێك ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەڕژێینە سەر شەقام و خوێندنی قوتابیانیش زیانی بەرنەكەوێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم مەبەستی بیت چارەسەری گرفتی مامۆستایان بكات ئەوا دەتوانێت زۆر بە ئاسانی ئەو گرفتە چارەسەر بكات و مووچەی مانگی 12 دابەش بكات، چونكە ئێمە لەوە دڵنیاین كە داهاتی ناوخۆ هێندە هەیە كە بەشی دابەشكردنی مووچە بكات، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق پارەی بۆ مووچەی مانگی 12 ناردووە، بەڵام هەرێم دابەشی ناكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









