
مزگەوتی گەورەی سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزانەوە بانگدان لە مزگەوتەكانی هەولێر و دەورووبەری دەكرێت بە مەركەزی و لە رێگەی تەکنەلۆجیای ئەلەکترۆنییەوە راستەوخۆ دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزانەوە بانگدان لە مزگەوتەكانی هەولێر و دەورووبەری دەكرێت بە مەركەزی و پرۆژەكە لە سەنتەری هەولێر و دەورووبەری جێبەجێ دەكرێت و ژمارەی مزگەوتەكانیش دوو هەزار و 137 مزگەوتن.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم پڕۆژەیە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا كاری لەسەر كردووە و سەرەتاش، بۆ نوێژی بەیانی و خۆرئاوابوون جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، ستۆدیۆی سەرەكی ناوەندی بانگدانەكە لە هەولێر دەبێت، 45 بانگبێژ بەشداری دەكەن، كە هەندێكیان كارمەندی وەزارەتی ئەوقافن، ئەوانی تریش خۆبەخشن.
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر روونیکردەوە، بانگدانەكە لە ڕێگەی تەكنەلۆجیای ئەلیكترۆنییەوە، ڕاستەوخۆ پەخش دەكرێت نەك لە ڕێگەی تۆماركردنی پێشوەختەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









