نوێترین زانیاری لەبارەی تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی خۆراك

فۆرمی خۆراک بە شێوە کۆنەکەی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ساڵە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە هیچ مامەڵەیەكی زیادكردنی ناوی منداڵی تازە لەدایك بوو بۆ فۆڕمی خۆراك وەرناگیرێت و بەهەزاران منداڵ بێبەش بوون لە وەرگرتنی خۆراك، بەرپرسێكی هەرێمیش نوێترین زانیاری لەو بارەیەوە ئاشكرا دەكات.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بابەتی بە ئلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستانیش دەپێبكات، كە لە ئێستادا لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق دەستپێكردووە و لە هەولێریش وەك ئەزموونی دەستبەكارەكە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دەستكردن بە بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان سەرجەم مامەڵەكانی تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو، هەروەها گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە و لە شارێكەوە بۆ شاریكی دیكە دەستپێدەكەنەوە، كە ئێمە دڵنیاین لەم ساڵدا ئەو بابەتە یەكلایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی دوو ساڵ دەبێت ئەو منداڵانەی لەدایك بوون و ناویان لە بەشەخۆراكی مانگانە زیاد نەكراوە، بەشەخۆراك وەرناگرن، بەڵام بۆ ئەوەی ناوی ئەو منداڵانە تۆمار بكرێت لە فۆڕمی خۆراك مەرجە هەر كەسێك كارتی نیشتیمانیی نەبێت، بەپێچەوانەوە هەركەس كارتی نشتمانی نەبێت ئەوا لە پسوولەی خۆراك بێبەش دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









