چەند زانیارییەكی نوێ‌ لەبارەی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر مووچەی خانەنشینی لە SNNەوە

0
789

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەریم ئاشكرایدەكات ئەو گرفتەی بۆ مووچەی خانەنشینانی هەریم دروستبوو بوو سەرجەمیان چارەسەركراون، جەختیش دەكاتەوە كە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگی 12ی ساڵی 2024 خانەنشین كراون 12 مووچەی خانەنشینی بەسەریەكەوە وەردەگرن.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە SNNی ڕایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانەوە لێكدانەوەی جۆراوجۆر بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارە نۆی خانەنشینی یەكگرتوو دەكرێت لە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەگوێرەی دواین ڕێككەوتنی هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا ئەو یاسایەش بەبێ‌ دەستكاریكردن  بەسەر هەموو خانەنشینانی هەرێمدا جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەگوێرەی یاساكە ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی 2022 خانەنشین بوون، مووچەیان هاوتای بەغدا دەكرێت و سەرجەم ئەو ماف و ئیمیتازاتانەیان دەبیت كە خانەنشینانی عێراق هەیانە، هاوكات ئەو فەرمانبەرانەی كە لە مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو خانەنشین بوون، 12 مووچەكەیان بەسەر یەكەوە وەردەگرن.

وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر بە گوێرەی ئەو یاسایەی ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت، بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكانیش بەهەمان شێوە مامەڵە دەكرێت، بەجۆرێك ئەفسەرێكی سوپای عێراق چۆن خانەنشیندەكرێت بەهەمان شێوە ئەفسەرێكی هێزی پێشمەرگەش بەهەمان یاسا و شێوە خانەنشیندەكرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this