ساڵح موسلیم “بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی سوریا ناکەین و پابەندی ئەنجامەکانی نابین”

ساڵح موسلیم
SNN
دوای پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی لە ژمارەیەک کەسایەتییە نزیکەکانی تەحریر شام و بەبێ بەشداریی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند بەشداریی کۆنگرەکە ناکەن و پابەندی ئەنجام و راسپاردەکانی نابن.
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات، کە یەکێکە لە لایەنە پێکهێنەرەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی گوزارشت لە یەک لایەن یەک رەنگ دەکات و دروستکردنیشی بۆ رازیکردنی چەند لایەنێکی دەرەکییە و نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی سوریا ناکات.
ساڵح موسلیم، بە تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییەی ووتوە :”لایەنی سیاسی دیکە هەیە وەک ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەن، بۆیە ئەگەر ئەو کۆنگرەیە نوێنەرایەتی ئەو لایەن و پێکهاتانە نەکات بەهیچ شێوەیەک پابەندی بڕیار و ئەنجامەکانی نابین”.
سەبارەت بە بەشداریی کەسانێک بەناوی کوردەوە لەو کۆنگرەیە، ساڵح موسلیم جەختی کردەوە کە بەشداریی کردنی کەسانێک بەبێ راسپاردنیان لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە، پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە و گوێ بە ئەنجامەکانی ئەو کۆنگرەیە نادەن.
لێدوانەکەی ساڵح موسلیم دوای ئەوە هات، کە ئەحمەد شەرع (ئەبو محەمەد جۆلانی) لیژنەیەکی حەوت کەسیی راسپارد بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی، کە بەوتەی هودا ئەتاسی ئەندامی لیژنەکە بەهیچ شێوەیەک بانگهێشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناکەن بۆ کۆنگرەکە و ئەو وەک گروپێکی چەکدار ناوی بردن.
لەوبارەیەوە، فەرهاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: هەر کۆنگرەیەک بەبێ بەشداریی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجامبدرێت، نیشتیمانی نییە و دوپاتی دەیکەنەوە دورخستنەوەی هەر لایەنێک لە پڕۆسەی سیاسی سوریا وێران دەکات و کۆمەڵگەکەی لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









