بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا دووپات لە پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو کاراترکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لەناوچەکەدا .
دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا ، بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ کراو سەرۆک بافڵ پەرۆشی یەکێتیی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە سووریا تەئکیدکردەوە و رایگەیاند پاراستنی مافی هەموونەتەوەو پێکهاتەکان بە تایبەت کورد و بەشداربوونیان لە بڕیارو بنیادناوەی سووریای نوێ زامنی سەقامگیری دەبێت و هەر هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەم ئامانجە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات بۆیە ئەرکی هەموولایەکە پشتگیری پاراستنی ناوچەکەو سەرخستنی هەوڵەکان بێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانیی لەوبارەیەوە
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









