
SNN-
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، هێرشەکەی شاری میونشنی ئەڵمانیا، کە بەهۆیەوە 36 کەس برینداربوون، پاڵنەری ئیسلامی و ئایینی لە پشتەوە بووە.
گویدۆ لێمەر، بەرپرسی پۆلیسی میونشن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان, پاڵنەرێکی ئیسلامی لە پشت ئەنجامدانی هێرشەکەی میونشنەوە بووە.
رۆژی پێنجشەممە 13ی شوبات، پۆلیس گەنجێکی ئەفغانیی تەمەن 24 ساڵانی لە شوێنی هێرشەکە دەستگیر کرد، کە تۆمەتبارە بوو بە ئەنجامدانی هێرشەکە، دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کرد بە ناو خەڵکیدا، لە کاتێکدا ئامادەی خۆپیشاندانێک بوون.
گابرێل تیلەرمان، نوێنەری داواکاری گشتیی شارەکە دەڵێت، “تۆمەتبارەکە دانی بەوەدانا کە بە ئەنقەست ویستوویەتی ئامادەبووانی خۆپیشاندانەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی بشێلێت و پاڵنەرێکی ئایینیی وەکو هۆکار بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە خستووەتەڕوو”.
هاوکات پۆلیسی ئەڵمانیا وتی، تۆمەتبارەکە پەنابەرێکی ئەفغانییە، دوای دەستگیرکردنی هاواری “ئەڵاهوئەکبەر”ی کردووە و دەشڵێن، پاش پشکنینی زانیارییەکانی، لە مۆبایلەکەیدا چەندین پەیامی ئاینییان دۆزیوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی بڵاوکراوەتەوە، ئەو پەنابەرە ئەفغانییە، لە ساڵی 2016، لە تەمەنی 15 ساڵیدا هاتووەتە وڵاتەکە، لەوکاتەدا داوای پەنابەرییەکەی رەتکراوەتەوە، بەڵام لە رووی یاساییەوە رێگەی پێدراوە لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە، چونکە مافی مانەوەی کارکردنی وەرگرتووە و وەکو پاسەوان کاری کردووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









