
SNN-
مامۆستایانى ناڕازیی بەردەوامیی بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان راگەیاند و دەڵێن ئەگەر تەوتینى موچەکانیان نەکرێت و موچەى مانگى 12 دابەش نەکرێت، کۆتایی بەمساڵى خوێندن دەهێنن.
مامۆستایانى ناڕازیی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایانگەیاند، پشتگیریی هەمو گروپە ناڕازییەکان دەکەن و هەمویان یەک ئامانجیان هەیە و “سەردەمى دەوامکردنى بێ موچەیی لاى ئەوان کۆتایی هاتووە”.
ئاماژەیان بەوەکرد، حکومەت لەئاست داواکانیان بێباکە و دەیەوێت هاوشێوەى موچە فەوتاوەکانى دیکەیان موچەى مانگى 12ـى ساڵى رابردوشیان بفەوتێنێت هەربۆیە بەردەوامیی بایکۆتى دەوام رادەگەیەنن، دوا دەرفەت دەدەنە حکومەت بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى 12 ودەربڕینى رەزامەندى بۆ تەوتین کردنى موچەکانیان لەسەر هەردو بانکى رەشید و رافیدەین، بەپێچەوانەوە کۆتایی بە ئەمساڵى خوێندن دەهێنن و بەهیچ شێوەیەک ئامادەى دەوامکردن نین.
جەختیشیان کردەوە، کە هەروەک چۆن حکومەتى هەرێمى کوردستان رێز لە بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى ناگرێت، ئەوانیش رێز بۆ هیچ یاسایەکیان دانانێین و هۆشدارشیاندا لە هەر فشارێکى حیزبى و حکومیی بۆ دەستپێکردنەوەى دەوام.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









