
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسبەینێوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەكات بە تەمویلكردنی وەزارەتەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرەكانیان، هاوكات لەهەفتەی داهاتووش تەمویلی هەرێم بۆ مووچەی مانگی دوو ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN وابڕیارە لە سبەینێ 18/2/2025 وەزارەتی دارایی عێراق وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكە ئاگادار بكاتەوە بە تەمویلكردنیان بە مەبەستی دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرەكانیان.
ئاماژەی بەوشكرد، بەگوێرەی دواین ڕێككەوتنی هەردوو وەزارەتی دارایی لە هەرێم و عێراق، دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەمویلكردنی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمیش دەستپێدەكات، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو لیستەی كە بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ لەسەری ڕێككەوتوون.
هەر لە زانیارییەكانی SNNهاتووە، كە بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت لە نێوان 955 ملیار بۆ 960 ملیار دینار دەبێت، چونكە واڕێككەوتن كراوە كە تاوەکو كۆتایی ئەمساڵ هیچ گۆڕانكارییەك لە لیستی مووچەی هەرێم نەكرێت تەنها ئەو فەرمانبەرانە زیاد بكرێن كە ئێستا لە مۆڵەتی دایكایەتی یاخود مۆڵەتی نەخۆشییان هەیە، یاخود ئەو فەرمانبەرانە لە لیستەكە دەربهێندرین كە لەمانگەكانی ئەمساڵ خانەنشین دەبن، بۆیە بەهەموو ئەگەرێك هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









