سبەینێ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵاكەی سەرۆككۆمار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات

لەتیف رەشید
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەكانی سبەینێ سێشەممە 18/2/2025 ی دادگای فیدراڵی عێراق، تاوتوێی ئەو سكاڵایە بكات كە لەلایەن سەرۆككۆماری عێراق لەسەر سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی تۆماركردووە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلە دانیشتنەكەی سبەی دادگای فیدراڵی عێراق، تاوتوێی ئەو سكالایەی ( د. لەتیف ڕەشید) سەرۆككۆماری عێراق یەكلایدەكرێتەوە كە داوایان لە دادگای فیدراڵی عێراق كردبوو ئەمرێكی وەلائی دەربكات بۆ ئەوەی مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا ڕەوانە بكرێت و هیچ بابەتێك نەكرێتە بیانوو بۆ ناردنی مووچە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سكاڵاكەی سەرۆك كۆماری عیراق كە لەسەر ( محەمە شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق و ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراقی تۆماركردووە، لە چوار خاڵ پێكهاتووە و جگە لەوەی داوادەكرێت فەرمانێكی خێرا بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربكرێت، هاوكات، پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام و بەبێ دواكەوتن.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە لە سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار داواكراوە بۆ جێبەجێكردنی تەوتین و بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ئەو رێكارانە بێت كە لە حكومەتی عیراق دەگیرێتەبەر، هاوكات چاوەڕوان دەكرێت لەدانیشتنەكەی سبەی ئەو بابەتە یەكلایی بكریتەوە و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









