
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە سبەینێوە دەستدەكەن بە دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگانەی ئەمساڵ بەسەر بریكارەكانی خۆراك، ئەوەش دوای ئەوەی هەر ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە فەرمانی دابەشكردنمان بەدەست گەیشت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی پێنج شەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ، بۆ ئەومەبەستەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە، فەرمانی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی 2025مان بۆ هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ ماددەكانی هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو دەبێت كە پێكدێت لە برنج شەكر زەیت دۆشاوی تەماتە و نۆك و نیسك و فاسۆلیا، هاوكات سبەی پێنج شەممە دەست بە پێدانی لیست دەكرێـت و بەشەخۆراك بە بریكارەكان دەدرێت و ئەوانیش بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بەفەرمی هیچ نوسراوێككمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕەمەزان، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر مادەیەكی خۆراكی لە عێراق دابەشبكرێت ئەوا بەهەمان شێوە لە هەرێمی كوردستان یش دابەشدەكرێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









